توێژینەوەیەکی زانستی بۆ (بێکاری لای خانمان هۆکارو دەرفەتەکان) ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئــابی 2025، بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، هەریەک لەبەڕێزان عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن، خاتوو ئارەزوو غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، د.ژیا عەباس بەرپرسی دەزگای خامون، د دیدار عەبدالکریم لە دامەزراوەی ڤیژن، کۆبونەوەیەکی تایبەت بە توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (بێکاری لای خانمان هۆکارو دەرفەتەکان) بەڕێوەبرد.
ئامانجی کۆبونەوەکە چۆنیەتی بەڕێوەچوون و دانانی پلانێک بوو بۆ توێژینەوەکە، کە بڕیار وایە دامەزراوەی ڤیژن بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و دەزگای خامون و ژمارەیەک دەزگای پەیوەندیدار بەڕێوەیبەرن.
ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکە خستنە ڕووی هۆکارەکانی بێکاریە لای ڕەگەزی مێینە لەکۆمەڵگەی کوردی ودەرفەتەکانی کارکردنیان کە لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
له سهرهتای کۆبونەوەکەدا بهڕێز بەڕێوەبەری گشتی وتهیهكی پێشكهشكردو له وتهكهیدا به بایهخهوه باسی له چوارچێوهی یاسایی و ڕێوشوێنهكان كرد بۆ پاراستنی گەنجان له پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و هیوای خواست توێژینەوەکە ببێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان بەتایبەت دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان.
|