سلێمانی/ وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی دوای بەسەرکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامان، ئامادەی سێهەمین پێشانگای شێوەکاری بۆ توشبووانی تالاسیمیا بوو.
خاتوو کوێستان موحەممەد:-"جێگه‌ی دڵخۆشییه ئێمه ئه‌مڕۆ به‌هره‌و توانای توشبوانی تالاسیما ده‌بینین، كارێكی زۆر گرنگ‌و پێویسته منداڵ‌و گه‌نجانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت فه‌رامۆش نه‌كرێن"
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 20ی ئــــــابـی 2025،خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی بەسەرکردەوە و لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکە پێشوازی لێکرد.
بەسەرکردنەوەکە بەمەبەستی بەدواداچون و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە باش بەڕێوەچوونی کارەکانیان بوو، بەتایبەت سەنتەرەحکومیەکانی ئۆتیزم و جەختی کردەوە لەوەی پێویستە هەموو تواناکان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ژمارەیەک منداڵی زیاتر لە سەنتەر و پەیمانگاکان سودمەندبن، هەروەک باشترکردنی ئەدای پەیمانگاو ڕێکخستنی زیاتریان لە ڕووی کارگێڕی‌و پڕۆگرامەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەگرنگ زانی و بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی ڕاسپارد کار بکەن بۆ دانانی پلانی سەرخستنی ئەو بەرنامەو شێوازی کارکردنە، لەکاتی بوونی ڕێگری کرداریو کێشەی دارایی، ئەوە وەزارەتی کار پاڵپشت و پشتیوانیان دەکات.
دواتر وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ئامادەی پێشانگایەکی شێوەکاری بوو تیایدا تابلۆ ڕه‌نگینه‌كانی ژمارەیەک لە توشبووانی تالاسیمیا نمایش کران و، ئاماده‌بووانیش سه‌رسوڕمانی خۆیان بۆ كاره‌كانیان خسته‌ڕوو .
لەوبارەوە وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند "جێگه‌ی دڵخۆشییه ئێمه ئه‌مڕۆ به‌هره‌و توانای توشبوانی تالاسیما ده‌بینین، كارێكی زۆر گرنگ‌و پێویسته منداڵ‌و گه‌نجانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت فه‌رامۆش نه‌كرێن‌و دامه‌زراوه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه هه‌لی پیشاندانی به‌هره‌و تواناكانیان بۆ بڕه‌خسێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كارا بكه‌ن له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان، هه‌ربۆیه وێڕای پیرۆزبایی له بەشداربووان، ده‌ستخۆشی له بەڕێز کۆچەر کەریم لە ڕێکخراوی تالاسیمیا کرد كه به‌و كاره جوانه هه‌ستاون، هیوای خواست له ئاینده‌دا باشتر خه‌ونی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بهێنینه دی و بتوانن زیاتر پشت بەخۆیان ببەستن و باشتر بتوانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و ڕوبه‌ڕووی سه‌ختیه‌كانی ژیان ببنه‌وه، ئه‌مه وێڕای فێربوونی ئه‌و پیشه جۆراوجۆرانه ده‌بێته هۆی دابینكردنی بژێوی ژیان و ئه‌گه‌ری ده‌ستكه‌وتنی كار.
|