سلێمانی/وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆدەبێتەوەو بەدواداچوون بۆ کارەکانیان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی 8ـی2025، بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ، لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، بەئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کۆبویەوە.
وێرای دەست خۆشی لە ئامادەبوان بۆ ئەو هەوڵانەی لە چارەسەر کردنی گرفتەکان داویانە سەرەڕای دواکەوتنی مووچەکانیان ، ئاماژه‌ی به هه‌ستیاری‌و پیرۆزی ئه‌ركی به‌رپرسیەتی لە دەزگا کۆمەڵایەتیەکان و بیری ئاماده‌بووانی خسته‌وه كه پێویسته به بایه‌خ‌و ورده‌كارییه‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی هیچ كه‌لێن‌و كه‌م‌و كورتییه‌ك نه‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش به پابه‌ندی به یاسا‌و ڕێنمایی‌و كاركردن ده‌بێت له چوارچێوه‌ه‌ی كاری دامه‌زراوه‌یی‌و به خه‌رجدانی دڵسۆزی زیاتر له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان.
وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کار‌و چالاکیەکانی پرسیەوەو ، ژمارەیەک رێنمایی ئاراستەی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد کە زۆرینەیان پەیوەندییان بە کەمکردنەوەی ڕۆتین لە کارە کارگێڕی و ژمێریاریەکان و مامەڵەی هاووڵاتیان و بەتایبەت خاوەن پێداویستی تایبەت بوو.
|