بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان لە سلێمانی دەکات.
ئامانجی سەردانەکە پەرەپێدانی توانای مامۆستایانی پەیمانگاکانی هیوای نابیستان و ڕووناکی بۆ نابینایان بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی 8ـی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی هیواسەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنانی سلێمانی کردو بەڕێز م.سەبەست بەهادین بەڕێوەبەر بەڕێوەبەرایەتیەکە پێشوازی لێکرد.
ئامانجی سەردانەکە بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایانی پەیمانگاکانی هیوای نابیستان و ڕووناکی بۆ نابینایان بوو لەڕێگەی مەشق و ڕاهێنانی زیاتر.
ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ باشترکردنی ئاستی خوێندن لە پەیمانگاکان چونکە پێویستیان بە کارکردن لە نوێترین شێوازی فێرکردنە.
لەدانیشتنەکەدا گفتوگۆ کرا بۆ دانانی میکانزمێک بۆ بەشداری کردنی مامۆستایان لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا، ئەمەش وادەکات بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەرتر و بە هەڵوێستێکی نوێ لە فێرکردن بەردەوام بن.
|