بەئامادەدەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی گفتوگۆیەکی کراوە لەژێر ناوی (چۆن ژینگەیەکی گشتگیر بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دروست بکەین) بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی تەمووزی 2025، مافپەروەر هیوا ڕەحمان ڕەحیم ، نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەت لەپارێزگای سلێمانی، بەشداری کرد لە پانێڵێک لەژێر ناونیشانی (چۆن ژینگەیەکی گشتگیر بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دروست بکەین).
پانێڵەکە ڕێکخراوی فریاکەوتنی ملی (paw) لەهۆڵی کۆمەڵەی ڕۆژ ڕێکیخستبوو تیایدا نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی، ئەوهەوڵانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خستە ڕوو کە پاڵپشتی لە گونجاندنی ژینگەی سلێمانی دەکات بۆ کەمئەندامان و لەلایەکی تر هیوای خواست ئەو یاسایانەی تایبەتن بە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان بەگشتی جێبەجێبکرێت، وە پاڵپشتی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ هاوڵتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دوپات کردەوە.
|