بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەهانای خانەوادەیەک دەچێت.
بەڕێوەبەری گشتی سەرجەم داواکاریەکانی ئەو خێزانە جێبەجێ دەکات لە پێداویستی تەندروستی ناردنی منداڵەکەیان بۆ سەنتەری ئۆتیزم"
پاش ڕاپۆرتێکی دەزگای میدیایی BMC لەسەر خانەوادەیەک کە منداڵێکی توشبووی ئۆتیزم و منداڵێکی دیکەی نەخۆشیان هەیە،ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تەمووزی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، سەردانی خانەوادەکەی کردوو لەنزیکەوە گوێی لە گرفتەکانیان گرت.
بەڕێوەبەری گشتی لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگای میدیایی BMC ،خانەوادەکەی بە خانەوادەیەکی هۆشیار بەرامبەر بە منداڵەکانیان باسکردو دڵنیایدا کە سەرجەم داواکاریەکانیان جێبەجێ دەکات وەک خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەرامبەر لە ڕێگەی دروستکردنی ناسنامەی کەمئەندامی و ڕاهێنانی بێ بەرامبەر لەیەکێک لەسەنتەرەکانی ئۆتیزم لە شاری سلێمانی بۆ ئەومنداڵەیان کە توشبووی ئۆتیزمە و هەروەها هەندێ داواکاری تریان جێبەجێ دەکرێت کە تایبەتە بە منداڵەکەی تریان.
|