بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ توێژەرانی هۆبەی خێزانی جێرەوە کۆبویەوە و تاوتوێی گرفتەکان کران.
"لە ئێستا 25 منداڵ لەناو خێزانی جێگرەوەدا ژیانێکی ئاسایی بەسەردەبەن و 2 منداڵیش گەڕاونەتەوە ناو خێزانی بایۆلۆجی"
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تەمووزی 2025، بەسەرپەرشتی ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەئامادەوونی خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، هێمن موحەمەد جێگری بەڕێوەبەر، لەگەڵ توێژەرانی هۆبەی خێزانی جێگرەوە کۆبویەوە.
کۆبونەوەکە لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو، سه‌ره‌ڕای چه‌ند ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی كاره‌كانه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیجی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌و پێویسته هه‌موو دامه‌زراوه‌كان پشتیوانی سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی كاره‌كانی بن.
کۆبونەوەکە گفتوگۆی کرد بۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی کارکردنی ڕێکخراوی ستێپ لەگەڵ هۆبەی خێزانی جێگرەوە کەلیژنەی باڵا لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاری لێداوە، وە دانانی پلانێکی گونجاو بۆ لێکەوتەکانی ئەوبڕیارە و وە مانەوەی ڕێکخراوی ستێپ وەک لایەنێکی پێویست لە پڕۆسەکەدا باس‌کراو بڕیار وایە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ڕێکخراوەکە بۆ ناو کارەکانی هۆبەکە پێشنیار بدرێتە وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستخۆشییان له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه كرد كه به جۆرێك له جۆره‌كان به‌شداربوون له سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه به‌تایبه‌ت لیژنه‌ی باڵا‌و ڕێكخراوی یونسێف‌و ڕێكخراوی ستێپ كه جێ به‌جێكاری هونه‌ری‌و ته‌كنیكی پڕۆژه‌كه بووە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و به‌رپرس‌و ستافی هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه له سلێمانی.
پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ركه‌وتووه‌كانه كه ماوه‌ی زیاتر له نۆ ساڵه ده‌ستی به كار كردووه، به پێی ڕاپۆرتی كار‌و چالاكییه‌كانی ساڵی 2025 (2) منداڵ جێگیرکراون ، بۆ بەمەش کۆی جێگیر کردنی منداڵەکان لەو هۆبه‌یه گەشتۆتە (27) منداڵ له ئێسته‌دا ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له ساڵی 2025 دا شدا، هۆبه‌كه‌و توێژه‌ره‌كانی توانیویانه (85) سەردانی بۆ لای خێزان جێگره‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی خێزانه‌كان و دڵنیابوونه‌وه له ژیانی منداڵه‌كان‌و چاودێریكردنیان، هەروەک 2 منداڵ گەڕاونەتەوە ناو خێزانی بایۆلۆجی.