سلێمانی/ وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕۆژ دەکات.
خاتوو کوێستان موحەممەد:-"داواکاری کەمئەندامان ڕەوایەو لەچوارچێوەی ئەو دەسەڵاتەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەیەتی بەردەوام دەبین لە خزمەتکردن"
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی تەموزی2025، خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەهاوڕێیەتی بێستون جەبار بەرپرسی نوسینگەی وەزیر سەردانی کۆمەڵەی ڕۆژی بۆ کەسانی کەمئەندام کرد.
وەزیری کار پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی لەکۆمەڵەی ڕۆژ کرد و گوێی لە پێشنیارو داواکاریەکانیان گرت و دەسەڵاتی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ خزمەتکردن بەهاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕوونکردەوەو لەو چوارچێوەیەشدا داواکاریەکانی کەمئەندامانی بەڕەوا زانی.
لە کۆبوونەوەکەدا بۆچوونی پێویست لەسەر داواکاریەکانی کۆمەڵەی ڕۆژ خرایە ڕوو کە بەشێکی ناڕەزایی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بێ بەشکردنیانە لە هێندێک کە لە یاسایکانی ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠١١دا بۆیان دەستەبەرکراوە.
جێی ئاماژەیە سەردانەکە لە ڕوانگەی بایەخ و گرنگیپێدانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیە بۆ ژیانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و باشتر کردنی ژیان و پێداویستیەکانیان و دابینکردنی مافەکانیان.
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی جهختی كردهوه لهسهر پابهندی خۆی و سهرجهم بهرپرس و دامهزراوهكان به جێ بهجێكردنی یاساو ڕێنماییهكان و كاركردن به شێوهی دامهزراوانهو شهفافانهو به پێی پرهنسیپه كارگێڕییهكان بۆ خزمهتی سودمهندان له هاووڵاتیانی خاوهن پێداویستی تایبهت.
کۆمەڵەی ڕۆژ سوپاسی خاتوو کوێستان موحەمەد یان کرد لە پشتگیری کردنی لە چەند ساڵی ڕابردودا بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی گوزەرانی کەمئەندامان.