وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکتەوە.
خاتوو کوێستان موحەممەد :-"بەداخەوە کەناڵەکە ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵمان و کەمترین کاتیان بۆ ئەو بابەتە تەرخان کرد کە بانگهێشت کرابووین بۆی نەدەکرا لەچاوپێکەوتنەکەدا کە ڕاستەوخۆبوو ستۆدیۆ جێبهێڵین! هەڵایەک بە بەرنامەرێژی و دەستێکی سیاسی لە پشتەوە دروست کراوە لەسەر وەڵامەکانم"
ڕۆژی ۲/۷/۲٠۲٥ دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کە یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە مافی کرێکار و زیاتریش دەستەبەر کردنی کرێکاران، کەناڵی ئاسمانی 8 چەند جارێک تێلیان کرد تا لەسەر خاڵی دوەمی کارنامەی کۆبوونەوەکە چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ ئەنجام بدەم، دواجار ڕازی بووم بەو مەرجەی تەنیا لەسەر خاڵی دووەم بێت کە خۆشم مەبەستمە بابەتی مافی کرێکار و دەستەبەر کردنی کرێکاران بچێتە ناو خەڵک، بەڵام بەداخەوە کەناڵەکە ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵمان و کەمترین کاتیان بۆ ئەو بابەتە تەرخان کرد کە بانگهێشت کرابووین بۆی نەدەکرا لەچاوۆێکەوتنەکەدا کە ڕاستەوخۆبوو ستۆدیۆ جێبهێڵین! ئێستاش کە هەڵایەک بە بەرنامەرێژی و دەستێکی سیاسی لە پشتەوە کە دروست کراوە لەسەر وەڵامەکانم، کە ئەو دوو وەڵامەش کە هەردووکیان قسەی وەزیرە پەیوەندیدارەکانە، سەبارەت بەوەی وتومە وەزارەتی دارایی ۱٦٠ ملیار دیناری لەبەردەستە ئەوە قسەی بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابووریش بوو ئەوەش بە مانای ئەوە نەبووە کە داهات ئەوەندەیە، نەخێر وتیان لەئێستادا ئەوەندە لەبەردەستە، سەبارەت بەداهاتی نەوتیش تەنیا قسەی بەڕێز وەزیری سامانە سروشتیەکان بووە هەردوو زانیاریەکەش زۆربەی خودی کەناڵەکانیش پێش چاوپێکەوتنەکەی ئێمەش بڵاویان کردۆتەوە، بەداخەوە من یەکێکم لەو وەزیرانەی زۆرترین لە بەدەمەوەبوون و خەم و پەرۆشی هەژار و لێقەوماواندا بووم و بەردەوام لە ناویاندا بووم چەندین جار لە رێگای دەوڵەمەند و خێرخواز و کۆمپانیاکان سواڵم بۆ کردوون و چەندین جار چومەتە بەغداد و لەگەڵ وەزیرە پەیوەندیدارەکان کۆبومەتەوە بۆ بەرگری کردن لە مافی کەمئەندامان و خێزانە هەژارەکان ئەوانەی لەنزیکەوە ئەمناسن ئەزانن مانگانە بەشێکی مووچەکەشم ئەبەخشم، بەڵام بەداخەوەم کە بەبەرنامە و بۆ مەرامی سیاسی و بانگەشەی هەڵبژاردن قسەکانم شێوێندراوە و هەوڵی چەواشەکردنی ڕای گشتی و تێکدانی میزاجی هاوڵاتیان دەدرێت.
کوێستان محمد عبداللە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ٦ی٧ی٢٠٢٥
|