به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ردانی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ده‌كات.
به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا، وه‌ك دوو دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، شاندێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌ردانی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ده‌كات .
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 17ی حوزەیرانی 2025، ژیلوان عادل شک‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، به هاوڕێیه‌تی سۆران سەعید، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، پشتیوان موحەممەد بەرپرسی پاراستنی منداڵ، سه‌ردانی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن خاتوو سارا عەبدوالتیف سەرۆک ونوعمان عه‌بدوڕه‌حمان، به‌رپرسی پەیوەندیەکانی منداڵپارێزی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی سێكته‌ره‌كانی منداڵپارێزه‌وه پێشوازی كران .
له‌و دیداره‌دا باس له هه‌ماهه‌نگی زیاتر له كاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت له بواری خزمه‌تكردن به منداڵان كرا له نێوان دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی حكومهتو ڕێكخراوی ناوبراودا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆڵی ڕێکخراوی منداڵاپارێزی بەگرنگ و یارمەتیدەر لە بەرەوپێشچونی کەرتی پەروەردە باس کرد‌و وەسوپاسی کردن بەتایبەت کەهاوکارن لە چارەسەرکردنی ژمارەیەک لە گرفتەکانی بەردەم دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان و لەوڕوەوە ده‌ستخۆشی لێ‌كردن .
|