سەنتەری ئۆتیزمی لوتفیە مەلاغالبی حکومی لە قوتابخانە و باخچەکان ژمارەیەک سمینار پێشکەش دەکەن و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاواش ڕێزلێنانیان پێشکەش دەکەن.
لەماوەی ڕابردودا بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەتایبەت توشبوانی ئۆتیزم سەنتەری ئۆتیزمی (لوتفیە مەلا غالب)ـی حکومی ژمارەیەک سیمیناری لە باخچەو قوتابخانەکانی سنوری قەزای بازیان پێشکەش کرد.
سیمینارەکان لەلایەن ڕاهێنەران هەرێم ئەبوبەکر و خاتوو پروشە سەلام پێشکەش کران و تائێستاش بەردەوامی هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی 6ـی 2024 لەپای ماندوبونیان، خاتوو بەناز ڕەمەزان بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا، بەئامادەبوونی خاتوو ئاریاس کەمال بەرپرسی سەنتەرەکە ڕێزلێنانی بەخشیە هەردوو ڕاهێنەری ناوبراو و دەستخۆشی لێکردن و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.
سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لوتفیە مەلاغالب سەنتەرێکی حکومیەو دەکەوێتە قەزای بازیان و لە ساڵی 2023وە دامەزراوە، ماوەی دووساڵە کار دەکات و ڕاهێنان بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە تایبەتی توشبووانی ئۆتیزم دەکات ولەئێستادا 23 توشبووی ئۆتیزم تیایدا ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
|