به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵانه‌وه، سەنتەری چالاکی و پاراستنی منداڵانی پیرەمەگروون، به ئاماده‌بوونی منداڵان‌و کەسو کاری منداڵان، ڕۆژی جیهانی منداڵانی به چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌برد
سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، 1ـی 6ـی 2025، به ئاماده‌بوونی ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و پشتیوان موحەممەد بەرپرسی بەشی پاراستنی منداڵ ژماره‌یه‌ك له میوانان، سەنتەری چالاکی و پاراستنی منداڵانی پیرەمەگروون، ڕۆژی جیهانی منداڵانی به‌ڕێوه‌برد‌و ساتێك خه‌نده‌و خۆشی خسته سه‌ر لێوی منداڵان .
له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی له منداڵانی ئاماده‌بوو، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و كارمه‌ندان‌و توێژه‌ران‌و مامۆستایانی سەنتەرەکە كرد كه سه‌ڕه‌رای كێشه‌و گرفته‌كان، ئامێزیان لانه‌یه‌كی ئارامه بۆ منداڵان .
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی هونه‌ری‌و سرودو گۆڕانی تایبه‌ت به یاده‌كه له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، گروپێكی تایبه‌تیش ئاهه‌نگ‌و بۆنه‌كه‌یان به چالاكییه‌كانیان ڕازانده‌وه، هه‌روه‌ها له كۆتایی بۆنه‌كه‌دا دیاری به‌سه‌ر منداڵانی ئاماده‌بوودا دابه‌شكرا .
|