"تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵ لە پەیمانگاکانى وەزارەتى کار بەڕێوە دەچن" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی په‌یمانگاکان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
پاش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، هیوا سەعید سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی هۆڵی تاقیكردنه‌وه كۆتاییه‌كانی په‌یمانگاکانی هیوای نابیستان و ڕوناکی هانای به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و كارمه‌ندانی په‌یمانگاکان كرد، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابیانی خواست.
په‌یمانگای هیوای نابیستان، قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ته به قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و تایبه‌ته به منداڵان و گه‌نجانی نابیست‌و تیایدا هاوشێوه‌ی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده به هه‌مان پڕۆگرامدا تێپه‌ڕ ده‌بن‌و له ئێسته‌دا هه‌لی خوێندنیان به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار له ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان بۆ ڕه‌خسێنراوه.
هاوشێوەى پەیمانگاى هیوا، پەیمانگاى ڕووناکى بۆ نابینایان، بە هەمان سیستمى پڕۆگرام و شێوازى پەروەردەو فێرکردنى قوتابخانە بنەڕەتییەکانى پەروەردە تێپەڕ دەبێت.
|