خولی گرفتی زمان و قسەکردنی منداڵان بۆ ژمارەیەک ڕاهێنەر کۆتایی هات
ڕۆژی سێشەممە 13ـی 5ـی 2025، لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی و به ئاماده‌بوونی ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، پاش دوو ڕۆژ لە ڕاهێنان ، خولی ( گرفتی زمان و قسەکردنی منداڵان) بۆ (15) ڕاهێنەری ژمارەیەک لە سەنتەرەکانی ئۆتیزمی ناحکومی کۆتایی هات.
له مه‌راسیمی كۆتایی خوله‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز د.زانا عەزیز، پسپۆڕی بواری منداڵانی توشبووی ئۆتیزم و ڕاهێنه‌ری خوله‌كه، ئاماژه‌ی به بایه‌خ‌و گرنگی كاری ڕاهێنان بۆ كارمه‌ندانی بواری ئۆتیزم کرد و بەگرنگی زانی كه زۆر دڵسۆزانه ئەو بەرنامەو زانیاریانەی لە ڕاهێنانەکان وەری دەگرن لەسەر منداڵانی توشبووی ئۆتیزم جێبەجێی بکەن .
ڕاهێنانەکە تایبەت بوو بەو ڕاهێنەرانەی ڕاستەوخۆ لە سەنتەرەکان له‌گه‌ڵ منداڵانی توشبوی ئۆتیزم مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و بڕوانامه‌ی به‌شداربوونیان پێبەخشرا.
|