بەڕێوەبەرایەتی گشتی و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردجینیەس چالاکیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا.
پێشبڕکێیەکی زانستی لەنێوان خوێندکارانی ماڵی (کوڕان و کچان)ـی بێسەرپەرشت و قوتابخانەی کوردجینیەس بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی 5ـی 2025،بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگاکان، هێمن محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی، ژمارەیەک لە بەرپرس و کارمەندان و بەرپرسی کۆمەڵگەی کوردجنیەس و قوتابیان، پێشبڕکێیەکی زانستی لەنێوان هەردوو خوێندکارانی ماڵی (کوڕان و کچانی) بێسەرپەرشت و قوتابخانەی کوردجینیەس بەڕێوەچوو.
لە دەستپێکی چالاکیەکەدا خاتوو ژیار جەلال ووتەیەکی پێشکەش کرد تیایدا سوپاسی کۆمەڵگەی کورد جینیەسی کرد بۆ ڕێکخستنی چالاکیەکەیان و ئەوجۆرە چالاکیانەی بە پێویست و گرنگ باس کرد وەک هاندەر بۆ پێشکەوتنی توانا زانستی و پەروەردەییەکانی گەنجان و منداڵانی ماڵەکانی سەر بە چاودێری کۆمەڵایەتی و کردنەوەی خوێندکارانی بێسەرپەرشت بەڕووی کۆمەڵگادا.
پێشبڕکێکە بەئەنجامی 18 خاڵ بۆ هەردولا کۆتای هات و تیایدا خەڵات و ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێزان م.کۆسار عەبدوڵڵا لێپرسراوی ماڵی کوڕان و خاتوو مرواری حاتەم لێپرسراوی مای کچان و هەریەک لەبەشداربووانی پێشبڕکێکە خەڵات و و ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.
|