بەڕێوەبەری گشتی دایەنگەی( سان )ـی ناحکومی بەسەردەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەمە، 13ـی 5ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، به هاوڕێیه‌تی، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگاکان، دایه‌نگه‌ی سانی ناحكومی به‌سه‌ركرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، هۆبه‌و به‌ش‌و یه‌كه جیاجیاكانی دایه‌نگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه ژیانی منداڵه‌كان‌و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كای مانه‌وه‌و په‌روه‌ده‌و خزمه‌ته‌كانی دایه‌نگه‌ی بینی‌و پاشان بینەری ژمارەیەک لە چالاکیەکانی دایەنگەکە بوون، دەستخۆشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو کارمەندان کرد لە باش جێبەجێ کردنی سیستەم و ڕێنمایەکان.
|