مەراسیمێکی شایستە بۆ خانەنشین بوونی یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی ئــایــاری 2025 لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکوربەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، خاتوو نوخشە ڕەسول بەربرسی بەشی کارگێڕی، ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی و کارمەندان، رێز لە ماندووبوون و کارەکانی خاتوو ( ڕازاوە عەبدوڵڵا میزا )گیرا، بەبۆنەی خانەنشینبوون و کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەکو یاریدەدەری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی هیوای لەشساغی و تەمەن درێژی بۆ خاتوو (ڕازاوە عەبدوڵڵا) دەخوازێت و سوپاسی هەوڵ و ماندوو بوونەکانی و ئەو خزمەتانەی بەدامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی کردووە دەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت...
|