بەڕێوەبەری گشتی لەزانکۆی سلێمانی بەشداری دوو چالاکی دەکات و لەگەڵ جێگری زانکۆی سلێمانی کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بە هاوڕێیەتی بەڕێزان سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، هیواسەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، سەردانی زانکۆی سلێمانی کرد.
سەرەتا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەشدار بوون لە کردنەوەی یادی 10ساڵەی بەشی کاری کۆمەڵایەتی، کەتیایدا ژمارەیەک چالاکی ئەنجام دران و لە پانێڵێکدا سێ بەربرسی بەش لە زانستە مرۆڤایەتیەکان کاروچالاکیەکانیان لەماۆوەی 10ساڵی ڕابردودا خستەڕوو چۆنیەتی بەرەوپێشچون و گرفتەکانی بەردەم خوێندکاران و دەرچوانی بەشی کاری کۆمەڵایەتی باسکران.
هەر لەسەردانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێز د. شیروان حەمەصالح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کۆبویەوە و گفتوگۆکرا لەسەر کاری پێکەوەی و هەماهەنگی زیاتر جەختی لەسەر کرایەوەو بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا دەربارەی پرسە کۆمەڵایەتیەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی.
پاشان لەهۆڵی کۆبونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، بەشی دایەنگاکان بە هەماهەنگی زانکۆی سلێمانی کۆتایی بەخولی پەرەپێدانی تواناکان هێنا کە بۆ توێژەرانی دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان کرابویەوە بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا.
بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە بەشی دایەنگەکان و ڕێکخەران و مامۆستایانی خولەکە کرد و هیوای خواست خولەکە ڕانگدانەوەی لە ئەرکی ڕۆژانەیاندا هەبێت.
|