ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزمە.
ئەم ڕۆژە وەک بیرخستنەوەیەکی گرنگە بۆ نەخۆشی ئۆتیزم و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی نەخۆشییەکە، لە هەمانکاتدا هاوبەشیکردنی خەم و ئاستەنگییەکانی نەخۆشانی ئۆتیزم و خێزانی توشبووەکانە.
هاوڵاتیانی خۆشەویست.. کەس و کاری خۆشەویستی توشبووانی ئۆتیزم لە ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم دا، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان دوپات دەکەینەوە و بە پێویستی دەزانین بە هەموو لایەکمان ئاوڕێکی جدی و پێویست لە تووشبوانی ئۆتیزم و خانەوادەکانیان بدەینەوە .
بڕێوەبەرایەتی گشتی، سەنتەرێکی حکومی تایبەتی بە منداڵانی ئۆتیزم هەیە کە شەش ڕۆژ لە هەفتەدا (٥٥ تــــا ٦٥) منداڵی توشبووی ئۆتیزم لەخۆ دەگرێت و مامۆستای تایبەت و پسپۆڕ ڕاهێنانیان پێدەکەن ، دڵنیاتان دەکەین لە هەوڵی جدی دەبین بۆ زیاد کردنی ئەو ژمارەیەو خزمەت کردنی زیاتر بە توشبوانی ئۆتیزم وێڕای هاوسۆزیمان لەگەڵ کەس و کاری توشبوانی ئۆتیزم، دڵنیاتان دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکی کردن لە مافەکانی ئەو توێژەو ،بە ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتیمانی دەزانین ، تا زیاتر مافەکانیان دەستەبەر بێت.
داواکارین لە خوای میهرەبان کە هەموولایەک بەدوور بکات و هەموو لایەک لەش ساغ و تەندروست باش بن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
٢ـی نیســـــانی ٢٠٢٥
|