بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی نهۆمی دووەمی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بەسەردەکاتەوەو ئامادەی سیمنارێک بۆ ڕاهێنەرانی سەنتەرەکەش دەبێت.
سیمینارێک لەسەر شەبەنگی ئۆتیزم ڕاستییەکان، دواین نوێگەری و باشترین ڕێگاچارە و پراکتیزەکان لە سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 9ـی مارس 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت سەردانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کرد و بەئامادەبوونی لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان، پڕۆژەی بینای سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی بەسەرکردەوەو ئامادەی سیمینارێکی تایبەت بە شەبەنگی ئۆتیزم بوو.
له‌کۆتایی سیمینارەکەدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له ئاماده‌كاران‌و سه‌رپه‌رشتیارانی سیمینارەکە و هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له مامۆستایان‌و پسپۆڕان‌و شاره‌زایان كرد كه له سیمیناره‌كەدا دڵسۆزانه و بە باشی بابه‌ته پێویسته‌كانین پێشكه‌شكرد.
سیمیناره‌کە لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری ( SCADD )ـی ئەردەنی بۆ چارەسەری ڕەفتار ڕێکیخستبوو ، لەلایەن دکتۆر رەمزی مەحفوز بۆ 32 ڕاهێنەری سەنتەری ئۆتیزم پێشکەشی کرد.
دواتر بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچوونی بۆ پڕۆژەی نهۆمی دووەمی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی کرد. کەلەئێستادا کاری تێدادەکرێت و ژمارەیەک ڕێنمای پێویستی پێدان.
پڕۆژەی ناوبراو بۆ منداڵانی توشبووی ئۆتیزمە کە تەمەنیان سەروو 12 ساڵە، پڕۆژەکە بڕی (226,000,000 ) دیناری بۆ تەرخانکراوەو لەلایەن بەشی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتی دەکرێت.