| 
کوێستان محمد : ئامادەکاری دەکەین بۆ پشکنینی  خاوەن پێداویستی تایبەتی نوێ  پاشان تۆمارکردنیان بەمەبەستی شایستەی دارایی . 
  
    ڕۆژی دوو شەممە 6ـی 6ـی2022 ، بەسەرپەرشتی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی و  بە ئامادەبونی هەریەک لە بەڕێزان ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بەرێوەبەری گشتی دیوان و  بەرێوەبەرانی گشتی  چاودێری کۆمەلایەتی  ھەولێر و دھۆک ، بەرێوەبەری تۆری پاراستنی کۆمەلایەتی دیوانی وەزارەت کۆبونەوەیەکی تایبەت بە کەمئەندامان و خاوەنپێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو.
 کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆی ههموو ئهو پرسانهی  كه پهیوهستن به ژیانی هاووڵاتیانی خاوهن پێداویستی تایبهتهوه ، هەروەک بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ، دڵنیای دا کە کاری لەپێشینەیان هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت دەبێت و سێ خاڵی گرنگ بۆ هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت بڕیاری لێوەدرا.
 ١- جێ بەجێ کردنی رێنماییەکانی دەرمالەی پەککەوتەیی .
 ٢- ئامادەکاری بۆ پشکنینی  خاوەن پێداویستی تایبەتی نوێ  پاشان تۆمارکردنیان بەمەبەستی شایستەی دارایی .
 ٣-ئامادەکاری بۆ  دامەزراندنی سێ نەخۆشخانەی دەرونی لە شارەکانی ھەولێر ، سلێمانی ، دھۆک .
    
      
 |