• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
هەر کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیەکی تایبەت بەهرە مەندە لە بوارێکدا دەتوانێ بەشداری کەرنەڤاڵی ( بەهرەمەندانی کەمئەندام ) بکات بۆ پێدانی خەڵات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بۆ چوارەمجار کەرنەڤاڵی ( بەهرەمەندامی کەمئەندام ) ڕادەگەیەنێت  بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هەموو ئەو کەئەندامە بەهرەمەندانە دەکات کە دەیانەوێت بچنە پێشبڕکێی خەڵاتی خاوەن بەهرە تایەتەکانەوە ئەوا( c.v ) خۆیان پێشکەش بکەن بەم مەرجانەی خوارەوە .

خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان، خه‌ڵاتێكی‌ تایبه‌ته‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌مجۆره‌ی‌ خواره‌وه‌: 

مه‌رجه‌كانی‌ به‌شداریكردن: 

1ـ بەشداربوو پێشتر سودمەند نەبوبێ لەم خەڵاتە.
2ـ بەشداربوو جۆرو ڕێژەی کەمئەندامیەکی لە سیڤی کەسی ئاماژەی پێدرابێت.
3ـ دواكات بۆ پێشكه‌شكردن بریتییه‌ له‌ ڕێکەوتـی 1ـی‌7ـی‌2024.

چۆنییه‌تی‌ پێشكه‌شكردن:
به‌شداربوو ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سیڤی‌ خۆی‌‌و كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ ده‌ستكه‌وت‌و به‌هره‌و تواناكه‌یه‌وه‌ بنێرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان یان له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ ([email protected]) ئاراسته‌ی‌ بكات.

بۆ زانیاریی‌ زیاتر ده‌توانن سود له‌م ژماره‌ ته‌له‌فوونانه‌ وه‌رگرن: (0533230318  ) یان سه‌ردانی‌ سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی (www.socialsuli.com)  یان په‌یجمان له‌ تۆری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك (socialsuli@) بكه‌ن

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.
2ـی6ـی2024
بینین:  628‌
6/2/2024 10:13:16 PM
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.