• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
ئاگادارییەکی نوێ بۆ وەرگرتنی منداڵ لە دایەنگە حکومییەکان.

🔴 کاتی پڕکردنەوەی فۆڕم درێژکرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکات کە، بەهۆی درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمەکانی وەرگرتنی منداڵ لە دایەنگە حکومییەکان بۆ ساڵی 2026–2027، ماوەی وەرگرتن و گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان تا ڕۆژی 20ی 8ی 2026 درێژ کرایەوە.

لەبەر ئەوە، ئەو دایک و باوکانەی کە هێشتا فۆڕمی وەرگرتنی منداڵەکانیان پڕ نەکردووەتەوە، دەتوانن لە ماوەی دیاریکراو سەردانی ئەو دایەنگە حکومییەی بکەن کە دەیانەوێت منداڵەکەیان تێیدا تۆمار بکەن، فۆڕم وەربگرن و لە کاتی دیاریکراودا بیگەڕێننەوە.

📅 کۆتا وادەی نوێ: 20ی 8ی 2026

⏰ کاتی دابەشکردن و گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان:
یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە
لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی تا 12:00ی نیوەڕۆ

📌 تێبینی: تکایە داواکارییەکان لە ماوەی نوێی دیاریکراودا تەواو بکەن و بەڵگە و زانیارییە پێویستەکان لەگەڵ خۆتان بهێنن.

لەم لینکەی خوارەوە ڕێنماییەکان و ناوی دایەنگەکان بۆ وەرگرتنی منداڵ ببینن👇

https://socialsuli.com/News.aspx?id=3677&MapID=4

#دایەنگە_حکومییەکان

#سلێمانی

#وەرگرتنی_منداڵ

#2026_2027

#بەرێوەبەرایەتی_گشتی

#چاودێری_و_گەشەپێدانی_کۆمەڵایەتی

بینین:  85‌
8/16/2026 4:57:31 PM
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.