ئاگادارییەک سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی سەنتەری ئۆتیزم لە سلێمانی.
ئاگاداریی هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە پاش تەواوبوونی پشوی هاوینەی سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی، لە ڕۆژی یەکشەممە، ١ـی ٨ـی ٢٠٢٦، دەوامی ئاسایی سەنتەرەکە دەست پێدەکاتەوە، خانەوادەی ئەو منداڵە خۆشەویستانەی سودمەندی سەنتەرەکەن و هەر خێزانێکی تر منداڵی ئۆتیزمی هەیە ئاگاداردەکەینەوە لەو بەروارەوە منداڵەکانیان بهێنن بۆ چاودێری و ڕاهێنان.
لەگەڵ رێزدا
بەرێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی.
٣٠ـی ٨ـی ٢٠٢٦
|