"بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە منداڵی تەمەنی دایەنگەیان هەیە دەتوانن لەڕێگەی وەرگرتنی فۆڕم منداڵەکانیان تۆماربکەن..
🔵ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی منداڵ له دایه‌نگه حکومیەکانی شاری سلێمانی بۆ ساڵی 2026 - 2027.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، مهرجو شێوازی وهرگرتنو فۆڕمی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی منداڵ له دایه‌نگه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ش وەرگرتنی منداڵ لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت و ماوەی یەک مانگ دەخایەنێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی منداڵ خراوه‌ته ڕوو، كه پرۆسه‌كه ئه‌مساڵ به شێوه‌ی خاڵبەندی و لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەند فۆڕمەکان جیادەکرێنەوە.
🔵شێوازی وه‌رگرتنی منداڵ:
بۆ ئه‌مساڵ، شێوازی وه‌رگرتنی منداڵ به شێوه‌ی پڕکردنەوەی فۆڕم دەبێت، واته پاش ئه‌وه‌ی دایك‌و باوكی منداڵ لەو دایەنگەیەی دەیەوێت منداڵەکەی دابنێت فۆرم پڕده‌كه‌نه‌وه، خاڵبەندی دەکرێت و به‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی دایه‌نگه ده‌توانێت خزمەت منداڵان بکات وه‌ریانگرێت كه‌پێشتر ڕاده‌گه‌یه‌نرێن پرۆسه‌ی وەرگرتن به‌ڕێوه ده‌چێت.
🔵مه‌رجه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و چوونه تیروپشكه‌وه:
1ـ پێویسته دایكی منداڵ فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بێت یان کارمەندی کەرتی تایبەت بێت.
2ـ پێویستە ته‌مه‌نی منداڵ : ( 2023 ،2024، 2025) بێت.
3ـ پێویسته منداڵ هیچ نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌ی نه‌بێت .
🔵كاتی ده‌ستپێك‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرم:
1ـ كاتی ده‌ستپێك‌و دابه‌شكردنی فۆرم بریتییه له، 13ـی 8ـی 2026.
2ـ دوا مۆڵه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرم بریتییه له، 13ـی 8ـی 2026.
🔵شوێن وکاتی وه‌رگرتنی فۆرم‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی:
🔷شوێنی وه‌گرتنی فۆرم: هاووڵاتی ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی ئەو دایەنگەیە بكات کەدەیەوێت منداڵەکەی لێ دابنێت و فۆرمه‌كه وه‌ربگرێت و بۆ ئەوێش بیگێڕێتەوە.
🔷ڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممەو سێشەممە فۆڕم دابەش ئەکرێت کاتژمێر 8:30خولەک بۆ کاتژمێر 12.
🔵ناونیشانی دایه‌نگه حكومییه‌كانی ناوشاری سلێمانی:
1- دایه‌نگه‌ی خنجیل.
شوێن: ناو ته‌لاری كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی - شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌كره‌جۆ – به‌رامبه‌ر رێگه‌ی عه‌واڵ.
ژماره ته‌له‌فون: 0533160465
2 - دایه‌نگه‌ی دایک
شوێن : شاری سپی، کانی با
3- دایه‌نگه‌ی به‌ختیاری.
شوێن: گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری - نزیك بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خۆرئاوا .
ژماره ته‌له‌فون : 0533180207
4- دایه‌نگه‌ی چوارباخ.
شوێن: گه‌ره‌كی چوارباخ - نزیك یاریگای سلێمانی.
ژماره ته‌له‌فون: 0533170089
5- دایەنگەی گۆیژەسیتی.
شوێن: ناو پڕۆژەی گۆیژەسیتی سێ.