نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانی ئۆتیزم:
1- ناته‌واوی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
2- ناته‌واوی په‌یوه‌ندی و یاریكردن.
3- سنورداربونی حه‌زو ئاره‌زو چالاكیه‌كانی.
ئه‌م نیشانه‌و گرفتانه ده‌بنه‌هۆی دروستكردنی ئاسته‌نگی فێربوون بۆ كه‌سی دوچار به‌م نه‌خۆشیه، له‌هه‌مانكاتدا ئاسته‌نگ بۆ ئه‌وكه‌سانه دروستده‌كه‌ن كه هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌ركی فێركردنیان وه‌ك [خێزان، دایه‌نگا، باخچه‌ی ساوایان، قوتابخانه... هتد].
- پڕۆسه‌ی فێربون به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر لههاتنهدنیای مرۆڤه‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه هه‌ڵه‌یه‌ی كهفێربوون ته‌نها له قوتابخانه ده‌ستپێده‌كات، لێكۆڵینه‌وه هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه [یه‌كه‌م 3ساڵی ته‌مه‌نی مرۆڤ بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌مێنێته‌وه].
- ژماره‌ی ده‌ماره خانه‌كانی مێشكی مرۆڤ (86- 100) بلیۆن ده‌ماره‌خانه‌یه كاتێك مرۆڤ له‌دایك ده‌بێت ئه‌م ژماره‌یه بونی هه‌یه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كی كه‌م و گهشهنهكردو هه‌یه له‌نێوانیاندا.
- هه‌تا مرۆڤ زیاتر بخرێته‌به‌ر فێربونی ته‌ندروست لق و ته‌وه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی نێوان ئه‌م ده‌ماره‌خانانه زیاتر‌و باشترده‌بن، به‌مه‌ش زانیاری زۆر به‌خێراو به‌شێوه‌یه‌كی ده‌قیق له‌نێوانیاندا ئاڵوگۆڕ ده‌كات.
فێربوون به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌سته به‌م سێ بنه‌مایه‌وه:
[فێرخواز-فێركه‌ر-مه‌نهه‌ج]، فێرخواز، مامۆستا، مه‌نهه‌ج
ئێستا پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ی فێربوون كه[فێرخوازه] گرفتی هه‌یه بۆیه ده‌بێت دوو پێكهێنه‌ره‌كه‌ی دیكه له‌ئه‌ركی خۆیان زیاتر ئه‌دا بكه‌ن تاوه‌كو قه‌ره‌بوی ئه‌م كه‌موكوڕیه بكه‌ن...
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئۆتیزم
1- پێویستمان به‌ڕێگای تیمی فره‌پسپۆڕی هه‌یه كه‌ئه‌مانه له‌خۆ بگرێت:
*پزیشكی ده‌رونی.
*سایكۆلۆجیست.
*پزیشكی منداڵ.
*پزیشكی مێشك و ده‌مار.
*ڕاهێنه‌ری قسه.
*ڕاهێنه‌ری پیشه‌یی.
*پێكهێنه‌ره‌كانی تیمی ئه‌وه‌لی.
2- هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ته‌واو
* هه‌ڵسه‌نگاندنی فیزیكی، باری عه‌قڵی، هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوه‌تی گه‌شه‌ی عه‌قڵی، په‌روه‌رده‌و فێربونی.
3- به‌كارهێنانی چه‌ند پێوانه‌یه‌كی تایبه‌ت: وه‌ك
ABC* لیستی چێككردنی ڕه‌فتاریی ئۆتیزم.
CARS* پێوانه‌ی منداڵی ئۆتیزم.
ADI-R* چاوپێكه‌وتنی ده‌ستنیشانكردنی ئۆتیزم- موڕاجهعهكراو.
* ABA: به‌كارهێنانی لێكدانه‌وه‌ی ڕه‌فتاریی.
* PECS: سیسته‌می په‌یوه‌ندیكردن به‌ئاڵوگۆڕی وێنه‌كان.
به‌مه ده‌توانین ئاست و ڕاده‌ی زیره‌كی یان توندی گرفتی فێربون دیاری بكه‌ین، ئه‌مه‌ش گرنگه له‌دانانی پلانی چاره‌سه‌ر بۆ كۆی تیمه‌كه.
* سه‌باره‌ت به‌ئاستی زیره‌كی زانایه‌ك به‌ناوی (كانه‌ر) له‌ساڵی 1943دا باوه‌ڕی وابوو زیره‌كی منداڵی ئۆتیزم ئاساییه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م زانایه خاوه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆره له‌م بواره‌دا، به‌ڵام پاشان لێكۆڵینه‌وه‌كانی دیكه نیشانیاندا 3به‌شی ئه‌م منداڵانه ده‌ره‌جه‌ی IQ لهتێكڕایی دواكهوتندایه، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه گرفتی فێربونی ڕاسته‌قینه ده‌رده‌خات.
* %80ی دوچاربونی ئۆتیزم نه‌توانینی فێربونی پله[كه‌م مامناوه‌ندیان هه‌یه] %20ی دیكه ئاساییه.
* هه‌ندێك مناڵی ئۆتیزم له‌هه‌ندێك بواردا به‌توانایه سه‌ره‌ڕای بونی گرفت لهكرداو فرمانه‌كانی دیكه‌دا، له‌هه‌ندێكدا توانای له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌ڵام سنورداریان هه‌یه له‌میمۆری و به‌هره‌ی ماتماتیكی.
* ستراتیژی چاره‌سه‌ر لهئۆتیزمدا به‌به‌كارهێنانی هۆكاری په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت وه‌ك به‌كارهێنانی [PECS]سیسته‌می په‌یوه‌ندی له‌ڕێی وێنه‌وه فه‌رهه‌نگی هێمای وێنه‌ی، زمانی هێمای[ماكاتۆن] بۆردی وێنه‌و چیرۆكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
بۆ فێركردنی ڕه‌فتاری له‌م منداڵانه‌دا چه‌ند جۆرێك ده‌بێت:
* گۆڕینی ڕه‌فتار.
* ڕاهێنانی فێربونی مه‌هاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
یارمه‌تی دانی خێزانه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی:
- پێدانی زانیاری له‌سه‌ر گرفته‌كه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌یان.
- پاڵپشتكردن و یارمه‌تیدانیان.
- كه‌سی دوچار به‌ئۆتیزم گرفتی فێربونیان ده‌بێت:
* ئه‌مانه پێداویستی تایبه‌تیان ده‌وێت بۆ فێربون كه‌ته‌واو جیاوازه له‌منداڵ و كه‌سانی دیكه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرفتی فێربون 2-3 ئه‌وه‌نده له‌و منداڵانه‌ی كهگرفت و په‌شێوی ده‌رونیان هه‌یه زیاتره له‌كه‌سانی دیكه.
- به‌داخه‌وه هه‌ندێكجار به‌هۆی گرفتی فێربونه‌وه ناوی نه‌شیاو بۆئه‌م منداڵانه به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك: گه‌مژه، مێشك لاواز، ته‌خه‌لوف عه‌قڵ، كه‌به‌ڕاستی ئه‌مانه گرفتی سایكۆلۆژی زیاتر بۆ ئه‌م منداڵانه دروستده‌كات، به‌تایبه‌تی كاتێك گه‌وره ده‌بن.
- بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی ئۆتیزم به‌پێی ستانداردی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایه‌و مانه‌وه‌ی له‌ناو خێزاندا ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار نه‌توانین و پهشێویهكان ده‌گه‌نه ئاستێك چاره‌سه‌ركردن له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگادا زۆر گران ده‌بێت، بۆیه چه‌ند حاڵه‌تێكمان هه‌یه منداڵ پێویست ده‌كات له‌جێگه‌ی تایبه‌تدا چاره‌سه‌ربكرێت وه‌ك:
1- ئه‌گه‌ر پله‌ی (IQ) توانای عه‌قڵی زۆر نزمبێت.
2- هاوكات ناته‌واوی جه‌سته‌یشی له‌گه‌ڵدابێت كه‌پێویست به‌چاودێری نێرسی هه‌بێت.
3- توندی گرفتی ڕه‌فتاری ڕێگه‌نه‌دات له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت وه‌ك شه‌ڕه‌نگێزی كه‌مه‌ترسی زیان گه‌یاندن بۆ خۆ‌و بۆ ده‌ورو به‌ر دروستبكات.
4- پێویستی به‌وه‌رگرتنی چارهسهرههبێت بۆ گرفتی دیكه‌ی ده‌رونی.
ڕێگاكانی چاره‌سه‌ر:
- چاره‌سه‌ره‌كانی ره‌فتاری: به‌كارده‌هێنرێت بۆ یارمه‌تیدانی فێركردنی توانا بنه‌ڕه‌تیه‌كان وه‌ك خواردن، خۆگۆڕین، چونه ته‌والێت، یان بۆ شێوازی ڕه‌فتاری ئاسای وه‌ك خه‌وتن.
- توانای باڵاتر: كارامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌كنیكی خۆخاوكردنه‌وه، ڕاهێنانی به‌رده‌وام، چاره‌سه‌ری ڕه‌فتاری بۆ گۆڕینی ڕه‌فتاری خراپ وه‌ك: ترس و خواردنی شتی پیس (Pica).
_ له‌م ساڵانه‌ی دوایدا گرنگی پێدانێك هه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه لهئۆتیزم سه‌باره‌ت به‌گه‌شه‌كردنی[تیۆریای بیركردنه‌وه] لای منداڵ، واته بیركردنه‌وه‌ی له‌بیركردنه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه، به‌واتایه‌كی دیكه تێگه‌یشتن له‌حه‌ز، ده‌ركپێكردن، باوه‌ڕ، زانیاری، نیاز‌و هه‌ستی كه‌سانی دیكه‌و ده‌وروبه‌ر، ده‌ركه‌وتوه ئۆتیزم كه‌موكوڕیان هه‌یه له‌بنه‌ڕه‌تی تیۆریای بیركردنه‌وه‌ی، له‌ئه‌نجامدا خه‌ڵك وه‌ك هه‌رشتێكی دیكه‌ی بێ گیان ده‌رده‌كه‌وێت لایان، ئه‌مه‌ش به‌ژداره له‌گرفتی نه‌بونی ڕه‌غبه‌ت و گه‌ڕانه‌وه بۆ جیهانی ناوخۆی خۆی.
ئه‌مه نمونه‌ی هه‌ستی ناوخۆی كهسیێكی دوچار بهئۆتیزمه
(ئارسه‌ر تێمل گراندین) خۆی ئۆتیزمی هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژیانی خۆشی به‌باشی به‌ئه‌نجام گه‌یاندوه، به‌م شێوه‌یه وه‌سفی ئه‌و گرفتهدهرونیه ده‌كات "تێكه‌ڵاوبونی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسانه بۆزۆربه‌ی خه‌ڵك، بۆ كه‌سی ئۆتیزم ئاسان نییه، كه‌منداڵبووم وه‌ك بێگیانێك وابووم غهریزهم نه‌بوو تا ئاڕاسته‌م بكات، شته‌كان له‌ڕێی هه‌وڵ و هه‌ڵه‌وه فێرده‌بووم، هه‌وڵم ده‌دا باشترین ڕێگهبگرمهبهر، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مده‌توانی، ده‌بوو بیرمبكردایهتهوه لهتێكهڵاوبونه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ڕۆژانه، كاتێك قوتابیه‌كانی دیكه به‌وپه‌ڕی حه‌زه‌وه یاریاندهكرد ئه‌مه‌م به‌دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆرخۆش ناوده‌نا، ده‌مویست به‌شداری بكه‌م به‌ڵام نه‌مده‌زانی چۆن!
هه‌موو ژیانم وه‌ك چاودێرێك بوومن هه‌میشه هه‌ستم ده‌كرد كه‌سێكم له‌ده‌ره‌وه ته‌ماشای شته‌كان ده‌كه‌م، به‌ڵام نه‌مده‌توانی به‌شداری بكه‌م، هاوڕێكانم چه‌ن سه‌عات ئه‌وه‌ستان و قسه‌یان له‌شتی جیاجیا ده‌كرد!
د.زامدار حمه ڕه‌سوڵ، پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی، چاره‌سه‌ركاری ده‌رونی منداڵ
بۆرد (دكتۆرا) له‌نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان