به‌هۆی خزمه‌تكردنی به هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ڕێكخراوی داون سیندرۆمی کوردستان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.
"بێستون جەبار: ئه‌م ڕێزلێنانە بۆ هه‌موو به‌رپرس‌و كارمه‌ندە ماندوەکانمانە"
له پای ڕۆڵی له خزمه‌تكردنی ەهاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و منداڵانی داون بە تایبه‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی، ڕێكخراوی داون سیندرۆم بۆ چاودێری‌و سه‌رپه‌رشتی منداڵانی داون خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.
ڕۆژی سێشەممە، 6ـی حوزەیرانی 2024، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت پیًشوازیكرد له شاندێكی ڕێكخراوی (داون سیندرۆمی کوردستان) به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز بەرهەم عەباس، سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ڕێكخراوی داون سیندرۆم پێشكه‌شكردنی سوپاس‌و ڕێزی ڕێكخراوه‌كه بوو به به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پای ڕۆڵیان له خزمه‌تكردنی منداڵان به‌تایبه‌ت منداڵانی داون له سنوری پارێزگای سلێمانی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وێڕای سوپاسی ڕێكخراوه‌كه، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی له كار‌و خزمه‌ت‌و دڵسۆزی له چوارچێوه‌ی ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه كارگێڕی‌و یاساییه‌كان بۆ باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌و بوارانه‌ی ده‌چنه چوارچێوه‌ی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی.
|