وەزیری کار بەرێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە قەزای كۆیە دەکاتەوە.
رۆژی سێ شەممە ،٢٠٢٣/٩/٥ ، لە مەراسیمێکدا خا كوێستان محەمەد وەزیر كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بەئامادەبوونی، بەڕێزان خاتوو زەکیە سەید ساڵح بریكاری وەزارەت، حاکم طاریق قائیم قامی کۆیەو مەریوان بەگۆک بەڕێوەبەری گشتی كارودەستەبەری لەگەڵ بەڕێوەبەری دەستەبەری كۆمەڵایەتی هەولێر و ژمارەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی لە قەزای كۆیە، بەرێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی كۆیەی کردەوە.
کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ڕۆلێكی گرینگ دەبینێت لە دەستەبەركردنی كرێكاران لە كەرتی تایبەتدا، لە سنوری قەزای كۆیە و خزمەتێکی ترە بە كرێكاران زیاتر دەتوانن سودمەند بن لە مافەڕەواكانی خۆیان وە ئاسانكاریە بۆ خاوەنكارو كرێكاران بۆ ڕایكردنی مامەڵەكانیان و تۆماركردنی پرۆژەكانیان، ھەروەھا ئاسانکاریە بۆ وەرگرتنەوەی پاداشتی كۆتای خزمەت، لەكاتی پێكانی كاردا كرێكاران دەتوانن سودی لێ وەربگرن.
|