• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کەناڵی (NRT) لەنێوان ڕاستگۆیی و چەواشەکاری...!

بەداخەوە بەبێ بوونی بنەمای ڕاستگۆیی و ئەتەکێتی کاری ڕۆژنامەگەری، کەناڵی ئاسمانی (NRT) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە گوایە حکومەتی هەرێم زیاتر لە سێ مانگە دەرماڵەی (٣١٨) منداڵی خانەکانی سەر بەچاودێرییەکانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ڕاگرتووە و بارگرانی و کێشە دروست بووە، کە بۆ دەوڵەمەند کردنی ڕاپۆرتەکەیان پشتیان بە دوو لێدوانی ناڕاست داوە کە یەکێکیان سەرۆکی توێژەرانی چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر کە دەبوو لەبەڕێوەبەری چاودێرییەکان زانیاری وەربگرن یان بەڕێوەبەری خانەکان نەک بەڕێزێک کە زانیاری دروستی لانەبێت، وە کەسی دووەم پەرلەمانتارێکی بەڕێز کە پێشتر خۆی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بووە و زۆرێک لەهەڵەکانی پێشتر گەر ڕوویدابێت لەسەردەمی بەڕێزیان بووە کە خۆشبەختانە ئێستا و لەم کابینەیەی حکومەتی هەرێم و دەست بەکاربوونی وەزیری کارو ستافی نوێی دڵسۆزانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان و گۆڕانکارییە گرنگەکاندا توانرا چەندین هەنگاوی کرداری شیاو بنرێت بۆ خزمەتکردن بەسوودمەندانی سەرجەم ماڵەکانی سەر بەوەزارەتەکەمان کە بەوردی لێرەدا ئاماژەی پێدەدەین.
١- لەهەنگاوێکی تەندروست و گرنگدا، خانەکان جیاکرانەوە لەڕووی گونجانی باڵەخانە و شوێنی مانەوە کە پێشتر وەک کۆمەڵگەیەک هەموو لەیەک شوێن بوون و بچوک و گەورەکان پێکەوە بوون.
٢- سەرجەم منداڵانی سوودمەندی ناو خانەکان ڕۆژانەیان هەبووە بەپێی پۆلێنی قۆناغەکان کە منداڵانی تا قۆناغی سەرەتایی واتە پۆلی شەش مانگانە (٣٠) سی هەزار دیناری هەبووە وە قۆناغی ناوەندی و گەورەتر مانگانە (٤٥) چل وپێنج هەزار دیناری هەبووە، کە منداڵاێکی ئاسایی ناوخێزانیش بەشێوەی تەندروست هەمان ڕۆژانەی دەبێت.
٣- ئەو منداڵانەشی گەڕاونەتەوە ناو خێزان، بەهەمان شێوە سوودمەندن لەو مانگانەیە و بڕی (٧٠) حەفتا هەزاریش وەک خەرجی خواردن خەرج دەکرێت بۆیان.
٤- منداڵانی خێزانی جێگرەوە مانگانە (١٠٠) سەد هەزاریان بۆ خەرج دەکرێت.
٥- سوودمەندانی ماڵی بەساڵاچووان مانگانە بۆ خەرجی گیرفانیان (٤٥) چل و پێنج هەزار دینار خەرج دەکرێت.
٦- لەم کابینەی نوێی وەزارەتی کار و لەماوەی دووساڵی ڕابردوو توانرا بەشی پەککەوتەی ماڵی بەساڵاچوان بکرێتە پێشینەی خزمەتەکان و بەبەردەوامی لەڕێگەی چاودێرەکانەوە خزمەتیان بکرێت و چاودێری تەندروستی بەردەومیان بکرێت و پیاوان و ژنان جیابکرێنەوە.
٧- بەشێکی تایبەت بۆ منداڵانی کەمئەندام کرایەوە و بیست و چوارکاتژمێری چاودێریان بۆ دانراوە و لەڕووی تەندروستیشەوە خزمەت دەکرێن ومنداڵانی شەلەل دەماخیش خراونەتە سەنتەری ڕاهێنان و چارەسەر دەکرێن.
٨- ئەو منداڵانەی دابڕابوون لەخوێندن خراونەتەوە بەر خوێندن و هەموو پێداویستی هاتووچۆ و خوێندنیان بۆ فەراهەم کراوە.
٩- ئەو نەوجەوانانەی تەمەنیان گەیشتووەتە هەژدە ساڵ کە بەپێی ڕێنماییەکان و یاسای خانەکان دەبێت داببڕێن لەسەرجەم خزمەتگوزارییەکان و پەیوەندییان بەخانەکانەوە نامێنیت، بەڵام خۆشبەختانە وەک ئەرکێکی مرۆیی خۆمان نەک داماننەبڕیون، بەڵکو کارمان بۆ دۆزیونەتەوە و بەردەمایش چاودێریمان کردوون و هەندێکیشیان لەڕێگەی خێرخوازانەوە و بوونی دەفتەری تەوفیری خۆیانەوە توانراوە شوێنی نیشتەجێ بوونیان بۆ بکڕێت و بەشێکیشیان درێژەیان بەقۆناغەکانی خوێندن داوە و لەقۆناغەکانی زانکۆدان یان ژیانی خێزانیان پێکهێناوە.
١٠- جیاواز لەهەموو ئەو خزمەتانە چەندین کەیسی بێلانە ونەخۆشی دەرونی و کێشەی ترمان وەک ئەرکی خۆمان لەئەستۆگرتووەوە ڕێنمایمان داوەتە هەموو بەشەکانمان کە بیست و چوار کاژمێر بەخەمی ئەو ئەو کەیسانە بن کە پێویستیان بە هاوکارییە کە زۆرینەی پەیوەندی بەوەزارەتی ئێمەوە نییە.
١١- حکومەتی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٠ بڕی یەک ملیار دیناری دایە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و کرێی مانگانەی چاودێرەکانی خانەکان و سەنتەرەکانی ئۆتیزم.
١٢- وە بەهەوڵی زیاتری ئەم کابینەیەی وەزارەتمان ئەو منداڵانەی بۆ ماوەیەکی کەم هاتوونەتە خانەکان بڕی (٥٠٠) پێنج سەد هەزار خراوەتە دەفتەر تەوفیریان و ئەوانەشی ماوەیەکی زۆرە لەخانەدان بڕی دوو ملیۆن دینار خراوەتە حسابی دەفتەر تەوفیریان تا بۆ داهاتووین هاوکاریان بێت.
١٣- ساڵانە هەموو سوودمەندانی خانەکان بەتایبەتی منداڵاکان لەوەرزەکاندا جل و بەرگ و پێڵاوی تەواویان بۆ دەکڕێت.
١٤- هەموو ماڵەکانی سوودمەندان سێ ژەمی خواردنی سەرەکی و دووژەمی لاوەکی مێوە و شیرینیان ڕۆژانە بۆ دابینکراوە.
١٥- لەهەموو بۆنەو ئاهەنگەکاندا زیاتر لەجارێک سوودمەندەکان بەسەر دەکرێنەوە و بەردەوام بەپێی وەرز و ڕێنماییەکان چوونە دەرەوەوگەشت و سەیران بۆ هەموو سوودمەندەکان ئەنجام دەدرێت.
١٦- لەسەردەمی سەرهەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستاش هێندە هەوڵەکان بۆ پاراستنی باری تەندروستی سوودمەندەکان چڕ کرانەوە، خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان و مەترسی ڕووینەداوە.
لەکۆتاییدا ماوەتەوە بڵین ئەمانە بەشێکن لەو خزمەتانەی پێشکەش بەسوودمەندانی ماڵەکانی سەر بەچاودێرییەکانی وەزارەتمان دەکرێت، پێویستیشە ڕۆڵی خێرخوازانیش بەگەورە لەبەرچاو بگیرێت، چونکە بەشێکی خزمەتەکان و هاوکارییە بەردەوامەکانیش لەلایەن ئەوانەوەیە بەسوپاسەوە.
هیوادارین ڕاگەیاندنەکانیش وەک ئەرکی میدیایی و ڕۆژنامەگەری خۆیان پیشەییانە بەدوواداچوون بکەن بۆ شتەکان، وە ئەو بەڕێزانەی لێدوان دەدەن دووربکەونەوە لەڕاکێشانی سۆزو عاتیفەی بینەر و ڕاستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ پلەو مەکانەتی خۆیان بکەن.

31/12/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.