• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بە ئامادەبونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو

{بەم زوانە بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندی کەمئەندامان وخاوەن پێداویستی تایبەت دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە}

ئەمڕۆ ٥ شەممە ، ٢ی٩ی٢٠٢١ ،بە ئامادەبونی بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە وەکالەت ، سامان حسێن لێپرسراوی ڕێکخراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ، سۆران سەعید ، لێپرسراوی بەشی پلان ، هیوا ڕەحمان،ڕاوێژکاری یاسایی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو.

سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە بەڕێزانی ئامادەبو کردو ، باسی چۆنیه‌تی‌ دروست کردنی ناسنامەیەکی نوێی بۆ ئامادەبوان شیکردەوە ،کە لە بەرژەوەندی هەموو خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانەو ئاسانکاری تەواو بۆ کەمئەندامان دەکات ،کەلە هەموو هەرێمی کوردستان یەک جۆر ناسنامە دەبێت و بە یەک سستەمی ئەلکترۆنی دەبەسترێتەوە، پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی هەموو ڕێکخراوەکانی کەمئەندامانی کرد کەهاوکاریانن لە دروستکردنی ئەو ناسنامە نوێیەو هاوکاری و پشتیوانی ئەوانی بە کارئاسانی بۆ پڕۆسەکەو جێبەجێ کردن و دروست کردنی ناسنامەکە ناوبرد.

پاشان سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتی کەمئەندامان سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کرد کە هەمیشەپاڵپشت و هاوکاری کەمئەندامانەوکارئاسانی تەواو بۆ ڕێکخراوەکان و کەمئەندامان دەکات وە سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد کە هەمیشە بەدەنگ کێشەو گرفتەکانی کەمئەندامانەوەیە،وە سوپاسی هەوڵەکانی وەزارەتی کاروو کاروباری کۆمەڵایەتیان کرد بۆ ئەو هەوڵانەی کە دەدرێت لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمئەندامان دا، وە پشتگیری و پشتیوانی و سەرنجی خۆیان لەسەر دروست کردنی ئەو جۆرە ناسنامەیە بۆ کەمئەندامان خستە ڕوو. ڕوونکردنەوەی تەواوی دا لەسەر ناسنامەی نوێی کەمئەندامان کە چارەسەری زۆرینەی گرفتەکانی کەمئەندامان دەکات و پاڵپشتی و هاوکاری خۆشیان بۆ پڕۆسەکە دوپات کردەوە.

02/09/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.