خه‌ڵاتی ده‌ستپاكی به‌خشرایه گه‌نجێکى شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ڕۆژی سێشه‌ممه، 5ی 2ی 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.جه‌مال عه‌بدول، كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان و پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێزان كاك سۆران عومه‌ر،و كاك شاخه‌وان شێخ ڕه‌وف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان‌و كاك ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی چاودێری دارایی له شاری سلێمانی‌و به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێز م.سالار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، خه‌ڵاتی (ده‌ستپاكی) به‌خشرایه به‌ڕێز (موحه‌ممه‌د غالیب مسته‌فا)، گه‌نجێكی دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا بڕی(10,900 - دە هه‌زار و نۆسەد دۆلاری)ی دۆزیبوویه‌وه‌و گه‌ڕاندبوویه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
بابەتی زیاتر...