• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕاهێنانی‌ (كاریگه‌ریی‌ یارییه‌كان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ) به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ كۆتایی‌ هات و بڕوانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 17ی‌ 1ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێز م.مه‌نصور حه‌مه‌كه‌ریم، ڕاوێژكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ڕێز م.شیلان حه‌سه‌ن، به‌رپرسی‌ ڕێكخراوی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هاوچه‌رخ‌و به‌ڕێز  هیوا سه‌عید، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ دیوانی‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و هه‌ردوو به‌ڕێزان م.دیمه‌ن حەمەعەلى سەعید و م.پشتیوانی‌ جه‌مال، مامۆستاو ڕاهێنه‌ران، ڕاهێنانی‌ سێ ڕۆژه‌ی‌ (كاریگه‌ریی‌ یارییه‌كان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ) گه‌یشته‌ كۆتایی‌‌و بڕوانامه‌ی‌ به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربووندا دابه‌شكرا.

ڕاهێنانه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پلانی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیدا بوو كه‌ تیایدا (122) به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌ری‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌ و ناحكومییه‌كان به‌ سێ ده‌سته‌ به‌شدارییان كرد، ماوه‌ی‌ ڕاهێنانه‌كه‌ بریتبوو له‌ (6) سه‌عات‌و دابه‌شكرابوو به‌سه‌ر سێ ڕۆژدا.

ده‌سته‌ی‌ كۆتایی‌ ئه‌مڕۆ، كه‌ به‌شداربووان (35) به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌ر بوون، به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ (په‌روه‌رده‌ی‌ هاوچه‌رخ) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ڕاهێنانه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ مامۆستایانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌ی‌ كردو هیوای‌ خواست به‌شداربووان به‌هۆی‌ فێربوونه‌ نوێیه‌كانیانه‌وه‌ هه‌نگاوێك دایه‌نكه‌كانیان به‌رنه‌ پێش‌و ئه‌وه‌شی‌ فێریبوون بیگوازنه‌وه‌ بۆ ستافه‌كانی‌ تری‌ دایه‌نگه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو به‌هێزكردنی‌ توانای‌ ستافه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ توانای‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونی‌‌و و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و زمانه‌وانی‌ ‌و ژیریی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌كاندا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی‌ بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكردنه‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 2019دا، له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌م بواره‌دا كاری‌ زیاتر ده‌كات.

له‌لای‌ خۆیانه‌وه‌ به‌شداربووان زۆر سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و سه‌رجه‌م به‌رپرس و كارمه‌ندان و مامۆستان و ڕاهێنه‌رانیان كرد بۆ ئه‌و ڕاهێنانه‌و بایه‌خی‌ ڕاهێنانه‌كه‌یان بۆ كاری‌ ڕۆژانه‌ی‌ دایه‌نگه‌كانیان خسته‌ڕوو و هیوایان خواست ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت.

له‌ كۆتایی‌ مه‌راسیمه‌كه‌داو له‌پای‌ وتنه‌وه‌ی‌ ڕاهێنانه‌كه‌ش، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیمان به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ سوپاس‌و پێزانینی‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.شیلان حه‌سه‌ن، م.دیمه‌ن حەمەعەلى سەعید، م.پشتیوان جه‌مال كرد كه‌ سه‌رخه‌ری‌ ڕاهێنه‌كه‌ بوون.


17/01/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.