• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ ڕاهێنانێکی‌ سێ رۆژە بۆ جێگیرکردنی‌ پڕۆگرامی‌ ڕاهێنان لە پەیمانگای‌ ئاوات دەکاتەوە

" ڕاهێنانەکە بەشێکە لە پلانی‌ پەرەپێدانی‌ پەیمانگاکانی‌ تایبەت بە خاوەن پێداویستی‌ تایبەت"
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ ڕاهێنانێکی‌ سێ رۆژە بۆ جێگیرکردنی‌ پڕۆگرامی‌ ڕاهێنان لە پەیمانگای‌ ئاوات دەکاتەوە

ڕۆژی‌ چوارشەممە، ١١ی‌ ١٢ی‌ ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان م.ئاراس ناصر، بەرپرسی‌ بەشی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و م.ئارەزوو غەفوور، م.هیوا سەعید، سەرپەرشتیارانی‌ کۆمەڵایەتی‌، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ هەستا بە کردنەوەی‌ ڕاهێنانێکی‌ سێ ڕۆژە بۆ مامۆستاو توێژەرو کارمەندانی‌ پەیمانگای‌ ئاوات بۆ ڕاهێنان‌و پەروەردەی‌ مێشک.

ڕاهێنانەکە بڕیارە سێ ڕۆژ بخایەنێت‌و لە هۆڵى پەیمانگاى هیوا بەڕێوە دەچێت و لەلایەن بەڕێزان پرۆفیسۆر د.کەریم شەریف قەرەچەتانی‌‌و د. ڕوشدی‌، پسپۆڕانی‌ دەروونی‌ لە زانکۆی‌ سلێمانی‌ دەوترێتەوەو ڕێکخراوی‌ گەشەپێدانی‌ مەدەنیەت (CDO) پاڵپشتی‌ دارایی‌ دەکات.

لەو ڕاهێنانەدا لەهەر دوو ڕووی‌ تیۆری‌ و پڕاکتیکیەوە مامۆستاو ستافەکانی‌ پەیمانگای‌ ناوبراو لەسەر پڕۆگرامێکی‌ پەروەردەیی‌ و ڕاهێنانکاری‌ بۆ منداڵانی‌ داون‌و توانای‌ ژیری‌ سنوردار ڕادەهێنرێن.

جێی‌ ئاماژەیە ئەم ڕاهێنانە بەشێکە لەو پلانەی‌ کە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ دایڕشتووە بۆ گەشەپێدانی‌ توانای‌ ستافەکان‌و بە سیستمکردنی‌ دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەت هەوڵێکە بۆ بەهێزکردن‌و باشترکردنی‌ توانای‌ پەیمانگاکانی‌ تایبەت بە ڕاهێنان‌و پەروەردەی‌ منداڵان‌و گەنجانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت.


12/12/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.