• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌نجامی‌ ڕووپێویه‌ك له‌سه‌ر ئۆتیزم ده‌خاته‌ ڕوو

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 9ی‌ 10ی‌ 2019، له‌ كۆنفرانسێكی‌ تایبه‌تدا به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئۆتیزم‌و سه‌نته‌ره‌ فه‌رمییه‌كانی‌ بواری‌ ئۆتیزم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامی‌ ڕووپێویه‌كی‌ بۆ تووشبوانی‌ ئۆتیزم خسته‌ڕوو، به‌ پێی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ ئه‌و ڕووپێوییه‌ ژماره‌ی‌ تووشبوانی‌ ئۆتیزم له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ (329) تووشبوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش (61)یان له‌ ڕه‌گه‌زی‌ (مێ)و (261)یان له‌ ڕه‌گه‌زی‌ (نێر)ن.

له‌و كۆنفرانسه‌دا، به‌ڕێز سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پێویستی‌ له‌باره‌ی‌ كات‌و چۆنیه‌تی‌ كاركردنی‌ ڕووپێویه‌كه‌و پڕۆگرامی‌ به‌ داتاكردنیان خسته‌ڕوو، پاشان به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو تیایدا ئه‌نجامه‌كانی‌ بۆ ڕووپێوییه‌كی‌ خسته‌ڕوو و تیایدا ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پێویستی‌ له‌سه‌ر ژماره‌كان خسته‌ به‌رده‌م ئاماده‌بووان و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن.

له‌ سه‌ره‌تای‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بایه‌خی‌ بوونی‌ ئامارو زانیاری‌‌و داتای‌ بۆ چۆنیه‌تی‌ دانانی‌ پلان‌و به‌رنامه‌ خسته‌ڕوو، و وتی‌ :" ئه‌م ئامارو داتا متمانه‌ پێكراوه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ باشتر بتوانین بڕیار بده‌ین‌و پلانه‌كانی‌ خۆمان داڕێژین چ له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ چ له‌سه‌ر ئاستی‌ وه‌زاره‌ت".

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ كاركردنی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم داو وتی‌ :" ئه‌گه‌رچی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمی‌ سلێمانی‌ له‌ ئاست خواستی‌ دایك‌و باوكان‌و كێشه‌ی‌ ئۆتیزمدا نه‌بێت، به‌ڵام باشترین سه‌نته‌ری‌ سه‌رجه‌م عێراق‌و كوردستانه‌ له‌ هه‌ردوو ڕووی‌ ژماره‌ی‌ سودمه‌ندان‌و كوالێتی‌ كاركردنه‌وه‌، به‌رنامه‌شمان هه‌یه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ جێگیربكه‌ین، هه‌روه‌ها له‌ ئاینده‌دا ڕاهێنانی‌ زیاترمان ده‌بێت بۆ خێزانه‌كانیش".

پاشان هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاماده‌بووان بێجگه‌ له‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ ئه‌م كاره‌ گرنگه‌ی‌، بۆچوونی‌ خۆیان له‌باره‌ی‌ ڕووپێویه‌ك‌و چۆنیه‌تی‌ كاركردن بۆ ئۆتیزم‌و تووشبوانی‌ ئۆتیزم خسته‌ڕوو.

له‌ خواره‌وه‌ پوخته‌و ته‌واوی‌ زانیارییه‌كانی‌ ڕووپێویه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاوێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌
 (پوختەی‌ ئەنجامی‌ ڕووپێوی تووشبوانی‌ ئۆتیزم لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌)

پاش ڕاگەیاندنی‌ پرۆسەی‌ ڕووپێوی و ئاماری‌ توشبوانی‌ ئۆتیزم لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە بەرواری‌ ١٦ی‌ ٦ی‌ ٢٠١٩ەو گرتنەبەری‌ سەرجەم ڕێوشوێنەکان بۆ ئاگادارکردنەوەی‌ دایک و باوک و خێزانەکان لە چەندین ڕێگەی‌ جیاجیاوە، ئەنجامی‌ ڕووپێوی بۆ منداڵانی‌ ئۆتیزم لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەمجۆرەی‌ خوارەوە دەخەینەڕوو:

١ـ كۆی گشتی ئەو کەسانەی‌ کە ڕووپێوییەکە بە پێی‌ بەڵگەنامەی‌ فەرمی‌ بە توشبوی‌ ئۆتیزم ئەژماری‌ کردوون بریتین لە (329) تووشبوو لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، لەوانە (268)یان لە ڕەگەزی‌ (نێر) و (61)یان لە ڕەگەزی‌ (مێ)ن.
٢ـ دابەشبوونی منداڵانی ئۆتیزم بە پێی شوێن لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌: (196) تووشبووی‌ ئۆتیزم بەڕێژەی‌ (%60) دانیشتووی‌ ناو شاری‌ سلێمانین و ئەوانەشی‌ لە دەرەوەی‌ شاری‌ سلێمانی نیشتەجێن بریتین لە (133) تووشبوو بە ڕێژەی‌ (%40).

٣ـ دابەشبوون بە پێی‌ تەمەن: زۆرترین ڕێژەی‌ تووشبوانی‌ ئۆتیزم بریتیە لە منداڵانی‌ تەمەن(٧ بۆ ١١)ساڵ، بە رێژەی‌ (٤٧%) و کەمترینیان تەمەنیان لە نێوان (٢٧ بۆ ٣٠ ساڵیدایە) کە یەک تووشبوە بە ڕێژەی‌ (0.30%).

٤ـ دابەشبوون بە پێی‌ سودمەندبوون لە سەنتەرەکان: ڕێژەی‌ منداڵانی‌ سودمەند لە سەنتەرەکانی‌ ڕاهێنان بریتیە لە (219) تووشبوی‌ ئۆتیزم بە رێژەی‌ (%66.57)، لەو ڕێژەیەش (96) تووشبوو لە سەنتەری‌ حکومی‌ سودمەندبوون بە ریژەی‌ (%29.17) و ئەوانەشی‌ لە سەنتەری‌ ناحکومی‌ سودمەند بوون بریتین لە (123) تووشبو بە ڕێژەی‌ (%37.38).

٥ـ دابەشبوون بە پێی‌ سودمەندبوون لە هاوکاریی‌ کۆمەڵایەتی‌: ژمارەی‌ ئەو تووشبوانەی‌ ئۆتیزم کە تۆمارن لە تۆڕی‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ و سودمەندن لە هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکان بریتین لە (84) تووشبو بە ڕێژەی‌ (%25.53) و ژمارەی‌ ئەوانەشی‌ سودمەند نەبوون بریتین لە (245) توشبوو بەڕێژەی‌ (%74.47).

٦ـ دابەشبوون بە پێی‌ خول و ڕاهێنانەکان: لە کۆی‌ (329) خێزانی‌ ئۆتیزم تەنها (70) لە خێزانەکانیان بەشداری‌ خول و ڕاهێنانیان کردووە بە ڕێژەی‌ (%21.28)، واتە (259) خێزان بە ڕێژەی‌ (%78.72) بەشداری‌ هیچ خول و ڕاهێنانێکیان نەکردووە.

٧ـ دابەشبوون بە پێی‌ سودمەندبوون لە مۆڵەتی‌ بەخێوکار: لە کۆی‌ (329) تووشبوی‌ ئۆتیزم، (73)یان بەڕێژەی‌ (%22.19) سودمەند بوون لە مۆڵەتی‌ بەخێوکار.

٨ـ دابەشبوون بە پێی‌ دۆخی‌ ئابوری‌: بە پێی‌ ئەنجامی‌ ڕووپێوییەکە (265) خێزان دۆخی‌ ئابوریان مامناوەندو باشە بە رێژەی‌ (%80)، و (264) خێزانی‌ ئۆتیزم بە ڕێژەی‌ (%80.24) نیشتەجێن لە موڵکی‌ خۆیاندا، هەروەها ژمارەی‌ ئەو خانەوادانەی‌ کە دۆخی‌ ئابوریان خراپ و زۆر خراپە بریتیە لە (64) خێزان بە رێژەی‌ (%19.46)، و ژمارەی‌ ئەو خانەوادانەی‌ کە لە خانوی‌ کرێدان بریتیە لە (61) خێزان بە رێژەی‌ (%18.54). 

٩ـ بە پێی‌ ئەنجامەکانی‌ ڕووپێوییەکە (11) خێزان بێجگە لە تووشبوو بە ئۆتیزم، یەکێکی‌ تر لە ئەندامانی‌ خێزانەکەیان خاوەن پێداویستی‌ تایبەتە بە رێژەی‌ (%3.33). 




09/10/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.