وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له په‌یمانگاو سه‌نته‌ر ده‌كات و سێ دایه‌نگه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 29ی 9ی 2019، به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی له شاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌رو په‌یمانگای به‌سه‌ركرده‌وه‌و هاوكات سێ دایه‌نگه‌ی ناحكومی به‌فه‌رمی كرده‌وه‌و سه‌ردانی چه‌ند دایه‌نگه‌یه‌كی تری حكومی و ناحكومی كرد.
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی سه‌نته‌ری ئۆتیزمی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ئاشتی نوری به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێردێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی‌و سروه كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئۆتیزم‌و ژماره‌یه‌ك له توێژه‌رو كارمه‌ندانه‌وه پێشوزایكرا، پاشان سه‌ردانی هۆڵه‌كانی ڕاهێنانی منداڵانی كرد‌و ده‌ستخۆشی هه‌بوو بۆ ئه‌و ئاسته‌ی سه‌نته‌ری ئۆتیزم پێی گه‌یشتووه.
پاشان به‌ڕێز وه‌زیرو كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی په‌یمانگای هیوای نابیستان‌و په‌یمانگای ڕووناكی بۆ نابینایان‌و په‌یمانگای ئاوات‌و سه‌نته‌ری ڕۆشنایی كرد و لەلایەن بەرێزان بەڕێوەبەرو سەرجەم مامۆستا‌و ستافى کارمەندانى ئەو پەیمانگاو سەنتەرانەوە بەگەرمى بەخێرهاتن کران.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و شاندی هاوڕێی سەردانى دایه‌نگه ناحكومیەکانى مۆنتیسۆری له شاری نیشته‌جێبوونی گاردن سیتی، و ڕه‌نگاڵه له گه‌ڕه‌كی توی مه‌لیك، و كانی گوڵ له گەڕەکى به‌كره‌جۆی كرد‌و له بۆنه‌ی تایبه‌تدا ئه‌و سێ دایه‌نگه‌یه‌ی به فه‌رمی به‌ڕووی منداڵاندا كرده‌وه و لە وتەیەکدا بۆ ئامادەبووان وێڕاى پیرۆزبایى جەختى کردەوە لە سیاسەتى وەزارەتەکەى لە پشتگیریى کەرتى تایبەت لە بوارى وەبەرهێنان لە پێشخستنى خزمەتگوزارى کۆمەڵایەتیدا لە چوارچێوەى یاسا‌و ڕێنماییەکاندا، هەروەک جەختیکردەوە لەوەى لە ڕێگەى لیژنەکانى سەرپەرشتى و بەدواداچوونى دایەنگەکانەوە لە شار‌و شارۆچەکەکان بەدواداچوون دەکرێت بۆ کارى دایەنگەکان ئەوەش بۆ ئەوەى دڵنیاببینەوە لەسەلامەتى منداڵ و ڕەخساندنى ژینگەیەکى گونجاو بۆ گەشەى منداڵ و بەرێوەچوونى کارەکان بە پێى یاسا‌و رێنماییەکان.
دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی‌و شاندی هاوڕێی بریتبوو له سەردانى دایه‌نگه‌ی خنجیلی حكومی‌و شاری نه‌ورۆزی ناحكومی لە گەڕەکەکانى بەکرەجۆو دەروازە.
|