• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
وتار
» جنی لەگەڵ نییە، بەڵکو نەخۆشە !
د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر

( 1 )
جنی لەگەڵ نییە، بەڵکو نەخۆشە!

یەکێک لەو کەسانەی بەناوی ئیسلام و دینەوە چارەسەری خەڵکی دەکات و مرۆڤێکی تەواو دەجال و فێڵبازە دەیوت لەسەدا ٨٠ بۆ ٩٠ نەخۆشیەکانی مرۆڤ بەهۆی جنۆکەوەیە! ئەمە هەر بیرکردنەوەی ئەو نییە بەلکو بیرکردنەوەی زۆری کۆمەڵگەی کوردی هاوتەریبە لەگەڵ ئەم تێگەیشتنە.

توشبوان بە نەخۆشی دەرونی یەکەم شوێن کە پەنای بۆ دەبەن ئەو کەسانەیە کە بە ناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە کاسبی دەکەن و بانگەشەی دەرهێنانی جن دەکەن لە لەشی مرۆڤ.
بەرێزان مرۆڤ زۆر لەوە گەورەترە جنۆکە بتوانێت سەریلێبشێوێنێت! خوای گەورە خۆی رێزی لە مرۆڤ ناوە ئەدی چۆن سوکی دەکات بە دەستوەشاندنی جنۆکە؟

دڵنیابن نەخۆشی دەروونی دوورە لە بابەتی جن‌و هاتنە ناو لەشی جن، زۆرینەی زانایانی ئیسلام رایان وایە جن ناچێتە لەشی مرۆڤەوە، زانستیش هەتا ئێستا ئەوەی نەسەلماندووە کە جن بچێتە لەشی مرۆڤەوە.

بیرتان نەچێت هەرکات نەخۆشی دەرونیتان بینی ئەوە بیبه‌نه‌ لای پسپۆری دەروونی نەک تێکدەرانی دەرونی، چەندین خراپە لە چونە لای ئەو کەسانەی کە بانگەشەی دەرهێنانی جن لە لەشی مرۆڤ دەکەن توشی نەخۆشانی دەروونی هاتووە.

( 2 )
کاریگەری چارەسەرکردنی هەڵەی نەخۆشی دەرونی!

چارەسەرکردنی نەخۆشانی دەروونی لە لایەن زۆر کەسەوە ئەنجامدەدرێت، ئێمە لێرەدا تەنها باسی ئەو گروپە دەکەین کە پێشتر باسمانکردن، واتە: کاریگەرییەکانی بانگەشەکاران بۆ چونە ناوەوەی جن بۆناو لەشی مرۆڤ، ئەو کاریگەریانەش لەسەر ئەو نەخۆشانەی سەردانیان دەکەن زۆرن، ئەمەش پوختەیەک:
ـ بە عەیبە سەیرکردنی نەخۆشەکە لە لایەن کۆمەڵگە و خێزانەوە.
ـ جیاکردنەوەی نەخۆشەکە لە کۆمەڵگە.
ـ درەنگکەوتن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی. (نەخۆشیش هەتا درەنگ چارەسەر وەرگرێت ئەگەری چاکبونەوەی خراپتر دەبێت) 
.ـ چەسپاندنی نەخۆشییەکە و خراپکردنی. (بە تایبەت کە ئەو بەناو چارەسازانە وەهم و هەلوەسەکانی ئەو کەسانە بۆ بوونی جن دەگێرنەوە‌و نەخۆشیش هێندەی تر باوەر بە وەهمەکانی دەکات، یا خود کەسێک کە ترس یان قەلەقی هەیە هێندەی تر دەترسێت کە مژدەی پێدەدەن کە جنی لەگه‌ڵه‌ ) .
ـ زیانە جەستەییەکان کە لە ئەنجامی لێدان بە دار، لێدانی تەزوی کارەبا لە لاشە، پێدانی دەرمان‌و گیراوەی هەڵە .

ئەمە سەرەقەلەمێکە لەبارەی کاریگەری جنەوە، ئه‌گەرنا بابەتەکە زۆر ئاوکێشە.
تکایە کەس مەنێرنە لای ئەو کەسانەی بە ناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە خەلکی چارەسەردەکەن‌و پێیانوایە جن دەردێنن.

( 3 )
نەخۆشی دەروونی چارەسەری نییە!

یەکێک لەو لەکانەی دراوەتە پاڵ توشبووان بە نەخۆشی دەروونی بریتییە لەوەی کە خەڵکی باوەریان وایە نەخۆشی دەروونی چارەسەری نییە!
ئەمە وەهمێکە و زۆرێک لە خەڵکی بروایان پێکردووە، وادەزانن هەرکەسێك نەخۆشی دەروونی توشهات ئیتر چارەسەری نییە‌و ئەمەش وەکو لەکەیەک لەسەر کەسەکە دەمێنێتەوە‌و پێوەی دەناڵێنێت.

بە پێچەوانەی ئەو بیرکردنەوە هەڵەیەوە؛ نەخۆشی دەروونی چارەسەرو دەرمانی هەیە لە هەردوو شێوەی چارەسەری دەروونی‌و چارەسەر بە دەرمان.
دڵنیابن نەخۆشە دەروونییەکان بە چارەسەری پزیشکی چاکدەبنەوە .

( 4 )
توشبووان بە نەخۆشی دەروونی هەرگیز چاکنابنەوە!

جگە لەوەی بروای هەڵە هەیە کە نەخۆشی دەروونی چارەسەری نییە، زۆرێک لە کۆمەڵگە بروای وایە ئەو کەسەی توشی نەخۆشی دەروونی هات هەرگیز چاکنابێتەوە! ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە کە هەرکەسێک توشی نەخۆشی دەروونی هات راستەوخۆ توشی دارمانی دەروونی دەبێت‌و کۆستی دەکەوێت.

راستییەکەشی ئەوەیە کە زۆربەی نەخۆشییە دەروونییەکان چاکدەبنەوە، بۆ نمونە نەخۆشی سایکۆسس لە سەدا ٥٠ یان لە ماوەی شەش مانگدا چاکدەبنەوە‌و هەیانە کەمتر لە مانگێک بەردەوام دەبێت. یان نەخۆشی‌ خەمۆکی کە زۆربەیان تەنها یەکجار لە ژیانیاندا توشی دەبن‌و پاشان چاکدەبنەوە.
نمونە زۆرە و هێندە بەسە..
بزانن بەشێکی هەرە زۆری نەخۆشییە دەروونییەکان چاکدەبنەوە‌و شیفایان بۆ دێت .


* پسپۆڕی‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان .


   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.